بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند: ئەم پرۆژە تاکلایەنەیەی ئەمریکا کە هاوشێوەی ئاگادارکردنەوەیە لە پێناو دامەزراندنی سوپایەکدا لە سووریا، رەنگە ببێتە مایەی درووست کردنی کێشە لە پەیوەندیی نێوان تورکیا و کوردەکاندا و ناتوانێت هاوکاری کپکردنەوەی ئەو دۆخە بێت کە لە عەفرین هەیە. ئامانجی ئێمە لە عەفرین دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی تەواوەتییە''.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، وتیشی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درووست کردنی سوپایێک لە سووریا کە زۆرینەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکدێت، مایەی نیگەرانییە.
لاڤرۆڤ ئاشکرای کرد بڕیارەکە بە مانای ئەوە دێت کە ناوچەیێکی بەرفراوان لە سووریا لەسەر سنووری هەریەک لە تورکیا و عێراق دادەبڕێنرێت و رایگەیاند ''بە هۆی ئەم بابەتە جددییەوە ئەو هەنگاوانەی سەبارەت بەو ناوچانەی سووریا دەگیرێنە بەر، نیگەرانیی بەدوای خۆیاندا دەهێن.
سەرچاوە: دەیلی سەباح
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment