کورسیی ئێزدییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق زیاد بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی ئێزدی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هاوڕێژه‌ی ئێزدییه‌کان ژماره‌ی کورسییه‌کان له‌ په‌رله‌مان زیاد بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیان ده‌خیل له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا نووسیی: ده‌بێ به‌ گوێره‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ڕێژه‌ی کورسیی ئێزدییه‌کان هاوڕێژه‌ی ئاماری حه‌شیمه‌تیان زیاد بکات.

ناوبراو له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌کات: ئه‌و داواکارییه‌ی ئێزدییه‌کان له‌باره‌ی زیاد کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی کورسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ 5 کورسی واتا 4 کورسی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و یه‌ک کورسی له‌ پارێزگای دهۆک له‌لایه‌ن چوار په‌رله‌مانتاره‌وه‌ واژۆ بوووه‌ و به‌ شێوه‌ی نووسراوه‌ ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10487

Your Comment

You are replying to: .
captcha