به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید کامران فه‌تحوڵڵاهی ئاماژه‌ی به‌وه کرد ڕۆژانی 28 بۆ 30ی مانگی به‌فرانبار کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئیمام محه‌مه‌د غه‌زاڵی به هاوکاریی زانستگای ئایینزا ئیسلامییه‌کانی ئێران له ئه‌ندۆنێزیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و کۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه به ئاماده‌بوونی که‌سایه‌تییه‌کانی شیعه و ئه‌هلی سوننه و زانایانی جیهانی ئیسلام و به‌شداریی لیژنه‌ی ته‌قریبی مه‌زاهبی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ و به هاوکاریی ناوه‌ندی زانستی فه‌رهه‌نگیی ئه‌مانه‌ت له وڵاتی ئه‌ندۆنێزیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆکی زانستگای ئایینزا ئیسلامییه‌کانی لقی کوردستان زیاتر ده‌ڵێت: له‌و کۆڕبه‌نده دوو ڕۆژه‌دا توێژه‌ران و خاوه‌ن بیران وه‌کوو شێخ محه‌مه‌د مه‌حموود ئه‌بوو هاشم له وڵاتی میسر، دوکتۆر یاسر قهدمانی له سووریا، دوکتۆر عه‌زیز عابدین له ئه‌مریکا، دوکتۆر مازن شه‌ریف له توونس، شێخ محه‌مه‌د حه‌بیب عه‌لیم له چین، دوکتۆر ئیبراهیم عهبدولاب له وڵاتی ڕووسیا و هه‌روه‌ها دوکتۆر محه‌مه‌د حسێن موختاری سه‌رۆکی زانستگای ئایینزا ئیسلامییه‌کان و مامۆستای ئاستی باڵای حه‌وزه و زانستگا، ئایه‌توڵڵا حسێنی شاهروودی نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له پارێزگای کوردستان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری، مامۆستا فایق ڕۆسته‌می زانای ئه‌هلی سوننه له پارێزگای کوردستان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری، دوکتۆر ئیبراهیمیان و دوکتۆر گوڵڕوو له جێگرانی زانستگای ئایینزا ئیسلامییه‌کان وتاری خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment