ھه‌ڵبژاردنی پاک و بێگه‌رد و ده‌ستاوده‌ست کردنی دیموکراسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی ڕابردوو به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ شاری سلێمانی پێشوازی کرد له‌ جۆن ویڵکس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن ووار کونسوڵی گشتی له‌ ھه‌رێمی کوردستان وه‌فدێکی یاوه‌ری سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ گفتوگۆیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ دیدارێکدا باس له‌ کێشه‌کانی نێوان ھه‌رێمی کوردستان و عێراق کرا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌ر دوو لا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ له‌ پێویستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ رێگای دیالۆگ و له‌ یه‌کگه‌یه‌شتن، ھه‌روه‌ھا به‌ پێویست زانرا که‌ ھه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ یه‌که‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ ببنه‌وه‌ که‌ ڕووی له‌ ناوچه‌که‌ کردوووه‌ و ‌چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌ییی قه‌یرانه‌کان بکرێت بۆ کۆتاییی ھاتن به‌و گیژاوه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتۆ‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به ‌کێشه‌ و قه‌یرانه‌کانی ئێستا به‌رھه‌م ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییی قه‌یرانی حوکمڕانی و کێشه‌ی مووچه‌ی و باری بژێوی خه‌ڵک بکرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌ڵبژاردنی پاک و بێگه‌رد و ده‌ستاوده‌ست کردنی دیموکراسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ره‌.

له‌ به‌شێکی تری قسه‌کانی به‌رھه‌م ئاماژه‌ی به‌ پێویستی ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و دوزخورماتوو کرد، به‌ جۆرێک ڕ‌چاوه‌ی پێگه‌ی پێکھاته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه‌که‌ی بکرێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10481

Your Comment

You are replying to: .
captcha