وەزيرى ناوخۆی توركيا پەیامێكی توند ئاراستەی سەرکردەیێکی پەکەکە دەکات

بەشی تورکیا- وەزيرى ناوخۆی توركيا، په‌یامێكی دژ بە سەركردەی پەكەكە موراد قەرەیلان بڵاو كردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەيمان سۆيڵو، وەزيرى ناوخۆی توركيا لە تویتەكەیدا لەبارەی موراد قەرەیلان دەڵێت: "ئەگەر نەیگرين و نەيكەينە هەزار پارچە ئەوە با گەل و شەهيدەكانمان تفمان لێ بكەن".

سۆیلۆ دەڵێت: ١٣ رۆڵەمان كە شەش ساڵ پێش ئێستا لەلايەن پەكەكەوە رفێنران و كوژراون.

هەروەها ئەوەشی وتووە باجى ئەو ئازار و ئەشكەنجەيەى كە بە رۆڵەكانمان و خێزانەكانيان گه‌یاندبوو، درايەوە و دەدرێتەوە.

وەزیرى بەرگرىی تورکیا رایگەیاند، لە پرۆسەى سەربازى "چنگى هەڵۆ - 2" تەرمى 13 هاوڵاتى تورکیایان دۆزیوەتەوە کە لاى پەکەکە دیل بوون و کوشتونى، پەکەکەش دەڵێت، ئەو دیلانە بەهۆى بۆردوومانەکەى تورکیاوە کوژراون.

خڵوسى ئاکار وەزیرى بەرگرى تورکیا (14ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، لە میانەى پرۆسە سەربازیەکەى سەر ناوچەى گارە تەرمى 13 هاوڵاتى تورکى دۆزراونەتەوە کە گولـلە بەسەریانەوە نراوە لە یەکێک لە ناوچەکاندا.

ئاکار ڕونیشی کردووەتەوە، ئەو هاوڵاتیانە پێشتر ڕفێنرابوون و بەپێى زانیاریەکان کاتێک سوپاى تورکیا نزیک بوونەتەوە لە شوێنى دەستبەسەرکردنیان، پەکەکە هەستاون بە کوشتنیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرەتاى پرۆسە سەربازیەکەدا پەکەکە بڵاویکردەوە، سوپاى تورکیا بۆردومانى ناوچەیێکى کردووە کە دیلى تورکیاى تێدا بووە و بەهۆى بۆردوومانەکەوە دیلەکان کوژراون.

ڕۆژى 10ى شوباتى 2021 سوپاى تورکیا پرۆسەى سەربازى "چنگى هەڵۆ - 2"ى بۆ سەر چیاى گارە لە پارێزگاى دهۆکى هەرێمى کوردستان دەستپێکرد و ئەو سوپایە ئاشکرای کرد، کە 50 چەکدارى پەکەکەیان کوشتووە و زیاتر لە 50 مۆڵگەیان لەناوبردون و 3 سەربازى تورکیاش کوژراون.

لەلایەکى ترەوە، پەکەکە بڵاویکردەوە کە زیاتر لە 30 سەربازى تورکیا لە پرۆسە سەربازیەکەدا کوژراون و سوپاى تورکیاش ناچار بە کۆتایى هێنان بە پرۆسەکە و کشانەوە کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1048

Your Comment

You are replying to: .
captcha