بۆچوونی کارناسان له‌مه‌ڕ لێکه‌وته‌ی پاڵپشتیی نوێی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا

به‌شی جیهان- کارناسان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن که‌ ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به‌ پێکهێنانی هێزی سنوورڤانی له‌ سووریا و به‌ پاڵپشتیی خۆی له‌ کورده‌کان ده‌وڵه‌تێکی هاوته‌ریب له‌و وڵاته‌ دابمه‌زرێنێت و تورکیاش ڕه‌نگه‌ کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته‌ بێت و ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا بوردومان بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا له‌ نوێ‌ترین هه‌وڵه‌کانی له‌ سووریا و له‌ قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش هه‌وڵی داوه‌ هێزی سنوورڤانیی پێکهاتوو له‌ کورد و عه‌ره‌ب دابمه‌زرێنێت. ئه‌م کاره‌ تورکیای زۆر تووڕه‌ کردوووه‌ و کارناسان باس له‌ گۆڕانکاریی نوێ له‌ سووریا له‌ پێناو دیاری کردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ن.

سه‌رحه‌د گوونج مامۆستای په‌یوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانستگای قادرهاس له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب نیووزی وت: گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ پیشان ده‌دات که‌ سیاسه‌ت و ئامانجی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ سووریا خه‌ریکن زیاتر له‌ یه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تادا ڕوون بوو که‌ ئه‌مریکا بڕیاره‌که‌ی بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا له‌ کورت‌خایه‌ن و مامناوه‌ند ده‌گۆڕێت.

ناوبراو زیادی کرد: کاتێک داهاتووی سووریا له دانوستاندندا بخرێته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ هه‌ڵمه‌ت و ده‌ستکه‌وته‌ سه‌ربازییه‌کان هاوسه‌نگییه‌که‌ ده‌شێوێنێت. ئه‌مریکا پێداگره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی سووریا دیموکراتیک جێگیر بکات و بیکاته‌ ئامرازێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێش له‌ کۆنفڕانسی ئاشتیی سووریا له‌ وڵاتی ڕووسیا.

مته‌ سۆهته‌ئۆغڵۆ، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ڵێت: هێزی هاوپه‌یمانی پێش له‌وه‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریا بکاته‌ سوپایێکی کلاسیک له‌ شوێنی جۆراوجۆری سووریادا ڕێکی‌خستوون.

ناوبراو زیادیشی کرد: به‌پێی به‌رنامه‌ی ئاشتی له‌ سووریا هه‌موو هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌و وڵاته‌ له‌وان هێزه‌ کورده‌کانیش ده‌چنه‌ ژێر ئاڵای یه‌ک سوپا بۆ وڵاتی سووریا.

سۆهته‌ئۆغڵۆ بروای وایه‌ دروست کردنی هێزی ئه‌منی له‌ سه‌ر سنوور داپه‌ڕێکه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تێکی هاوته‌ریب له‌ سووریا پێکبهێنێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تورکیا وڵامی ئه‌م کاره‌ له‌ عه‌فرین، مه‌نبه‌ج، گرێ سپی و کۆبانێ بداته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کورد بڕواته‌ ناو قه‌باره‌یێکی سیاسی و دیپلۆماتیکه‌وه‌ ئه‌وا تورکیا له‌ هه‌ڵمه‌تێکی مێژووییدا هێرش و ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاو و به‌رین له‌ باکووری سووریا ده‌ست‌پێده‌کات.

جیرای سادق پسپۆڕی پرسی ئه‌منییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و مامۆستای زانستگای یڵدرم بیازیت له‌و بڕوایه‌ دایه‌ ڕووسیا کاردانه‌وه‌ی به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مریکا ده‌بێت و له‌ تورکیا به‌رگری ده‌کات و لانی که‌م گوێ له‌ هێرشه‌کانی تورکیا بۆ باکووری سووریا ده‌خه‌وێنێت.

هه‌روه‌ها جیرای سادق باس له‌وه‌ش ده‌کات هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران، تورکیا و ڕووسیا دژ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له‌ سووریادا زیادتر ببنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10477

Your Comment

You are replying to: .
captcha