قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی بانکیی نێوان هه‌ولێر-به‌غدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی بانکیی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی، دژی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی دابوو، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێت: حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق ده‌یه‌وێت ورده‌ ورده‌ دیکه‌ی گه‌مارۆکانی دژی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌وڵه‌ په‌رله‌مانییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تێکڕای گه‌مارۆکانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دژی هه‌رێمی کوردستان هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10476

Your Comment

You are replying to: .
captcha