تورکیا سێهه‌مین خولی مێژووییی خۆی ده‌ست پێکردوووه‌

به‌شی تورکیا- ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: تورکیا به‌ په‌سه‌ند کردنی سیسته‌می سه‌رکۆماری سێهه‌مین خولی مێژووییی خۆی ده‌ست پێکردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا که‌ له‌ شاری عوسمانییه‌دا قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به‌ ده‌ست پێکردنی خولێکی نوێ له‌ تورکیا کرد و وتی: گشتپرسی به‌ڕێوه‌ چوو و خه‌ڵکی سیسته‌می سه‌رکۆماریان بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی وڵات په‌سه‌ند کرد. به‌م شێوازه‌ خولی سێهه‌می مێژووی جمهوورییه‌تی تورکیا ده‌ستی پێکردوووه‌. 1923 جمهوورییه‌تی تورکیا، 1946 فره‌ڕه‌نگیی حیزبه‌کان و له‌ ساڵی 2019شدا سیسته‌می سه‌رکۆماری خولی سێهه‌م پێک ده‌هێنن. بیرۆکه‌ی ئێمه‌ وڵاته‌که‌مانه‌. ده‌ردی ئێمه‌ ئارامش و ئاسایشی خه‌ڵکه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: 22 مانگی ماوه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکۆمار و نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ست پێبکات و ده‌یانه‌وێت به‌ مشت و مڕی سیاسیی ناوخۆیی کاروباری وڵات دوا بخه‌ن. پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئیئتیلافی کردوووه‌ و له‌ پاڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و په‌که‌که‌ ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10472

Your Comment

You are replying to: .
captcha