بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میهرەجانی وێنەی کرواتیا ساڵی 2017 لە ژێر ناوی (عەشقی جیاواز) لە دوو بەشی ئازاد و کەمئەندامان لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو.
لەو میهرەجانەدا یوونس جولفایی ئازەر لە بەشی کەمئەنداماندا بەشداری کرد و توانی بە کێشانی وێنەی "حەسرەت" نیشانی هونەریی میهرەجانی وێنەی کرواتیا مسۆگەر بکات.
ئەو میهرەجانە هەموو ساڵێک لە ژێر چاودێڕیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی وێنەی فیاپ بەڕێوە دەچێت کە ئەمساڵ لە ئێرانەوە 5 کەس توانیان میداڵیا و نیشانی میهرەجانەکە بەدەست بێنن.
یوونس جولفایی ئازەر لە دایکبووی ساڵی 1365 لە مەهابادە و ئەندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی هونەری فیاپە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment