کەناڵەکانی تورکیا لە تواناکانی ئاەربایجانی ڕۆژئاوا داکیومێنتار دروست بکەن

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پێشنیار دەکات میدیاکان و کەناڵەکانی تورکیا سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بکەن داکیومێنتار لە توانا گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایە دروست بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلیل جەباری ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی بەفرانبار لە دیدارێکدا لەگەڵ چالاکانی بواری گەشتیاری پارێزگای ئاغری تورکیادا وتی: ورمێ و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەکێک لە شار و پارێزگا جوانەکانی ئێرانن و وەکوو دەروازەی گەشتیارن بۆ تورکیا دێنە ئەژمار.

ناوبراو ئاماژەی دایە نەخۆشخانەکان و ئیمکاناتی پزیشکیی باش لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا و وتی: ئێمە خوازیاری ئاڵوگۆڕی گەشتارین بەتایبەت لە بواری گەشتیاریی سەلامەتدا.

جەباری هەروها پێشنیاری کرد میدیاکانی و کەناڵەکانی تورکیا سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بکەن داکیومێنتار لە توانا گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایە دروست بکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10466

Your Comment

You are replying to: .
captcha