دابەزینی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دابەزینی بێکاری هەیە

بەشی کوردستان- فەرمانداری دیواندەڕە دەڵێت: بێکاری لە نێو لاواندا زەمینە بۆ خەسارە کۆمەڵایەتییەکان خۆش دەکات و تا هەر ڕادەیێک کە بتوانین سامان بەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگڕێن بدەین تا ئەو ڕادەیەش دەتوانین خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دابەزێنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر تەوان، فەرمانداری دیواندەڕە لە کۆبوونەوەی سیتادی سامانپێدانی لاوانی شاری دیواندەڕەدا وتی: داڵغەی سەرەکیی بەرپرسان بێکاریی لاوانە و تا هەر ڕادەیێک کە بتوانین سامان بەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگڕێن بدەین تا ئەو ڕادەیەش دەتوانین خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دابەزێنین.

ناوبراو زیادی کرد: سیتادی سامانپێدان بە کاروباری لاوان دەبێت خەسارە کۆمەڵایەتییەکان تاوتوێ بکات و هەروەها پێوشوێنگری دۆخی کاری لاوان ببێت.

فەرمانداری دیواندەڕە ئاشکراشی کرد: دەوڵەت لە گەڵاڵەی «تکاپو» واتا گەشەی کاسبی و کاری هەمیشەی، پشتگیری دەکات بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لە شاری دیواندەڕەڕ ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10463

Your Comment

You are replying to: .
captcha