به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، سه‌عد مه‌عن له پرێس کونفڕانسێکدا وتی: کۆبوونه‌وه‌که به‌رهه‌مدار بوو و که‌شێکی لێکتێگه‌یشتن زاڵ بوو به سه‌ر ئاماده‌بوووانی کۆبوونه‌که.
شانده‌که‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن که‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆوه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرا، هه‌روه‌ها مه‌ولوود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و ژماره‌یێک به‌رپرسی دیکه له شانده‌که‌دا به‌شدار بوون.
مه‌عن زیادیشی کرد: بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆی دووباره‌ی نێوان دوو لایه‌ن ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "صوت العراق"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment