به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چاودێری مافی مرۆڤ له سووریا باس له‌وه ده‌کات ئه‌و هێزانه‌ی وڵاتی تورکیا که له سووریادا دامه‌زراون پاش هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هێرش بۆ عه‌فرین گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌یان کردۆته ئامانجی گولـله. هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیاش ده‌ڵێت ئه‌و گوندانه هه‌م له ناوخۆی تورکیاوه له سنووره‌کانی هاتای و هه‌م له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی تورکیاوه له باشووری عه‌فرین جێگیر بوونه کراونه‌ته ئامانجی گولـله.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کانی سپۆتنیک و چاودێری مافی مرۆڤ، گولـلهبارانهکان تا ئێستا خه‌ساری گیانیی به‌دواوه نه‌بوووه به‌ڵام بۆته هۆی خه‌ساری ماڵی بۆ دانیشتوانی گونده‌کان.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن هاوکات هه‌ندێک پێکدادان نێوان هێزه‌کانی تورکیا و شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌سه‌ر سنووره‌کاندا ڕووی داوه. چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی تورکیا 9 گوندی سه‌ر به عه‌فرینیان کردۆته ئامانجی گولـله و هاوه‌نی خۆیان.
هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک هه‌واڵی داوه ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌کانی تورکیا 36 جار ناوچه‌که‌یان گولـله‌باران کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment