به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا ڕایگه‌یاند: هه‌موو تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی به‌نیاز بوون ئاژاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بکه‌ن خوێندنه‌وه‌یێکی ڕاستیان له ئایین و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکییه‌کان له ماوه‌ی ڕابردوودا تووشی فه‌شه‌لی گه‌وره هاتوون و هه‌موو جیهان ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌نیاز بوو به‌رجام پێشێل بکات به‌ڵام ڕیزی دژبه‌رانی له پێش خۆی بینی و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپاش یه‌کڕیز بوون له ههڵوێستهکهیاندا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئاشکراشی کرد: کۆشکی سپی له پێشێل کردنی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا شکستی هێنا ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاق و مافی مرۆڤ.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: چه‌ند که‌سێک دێنه سه‌ر شه‌قام و ئه‌رکی ئێمه‌شه ڕێز له هه‌موان بگرین ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له لای که‌سانیتره‌وه هان دراون یان فه‌رمانیان پێ کراوه که هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت له دادگه‌یێکی ساڵحدا بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.
ڕۆحانی درێژه‌ی پێدا: ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س هاته سه‌ر شه‌قام پێی بڵێین خوێری و به‌ره‌ڵا سووکایه‌تیمان کردوووه و نابێت بێ ڕیزی بکه‌ین. ده‌بێت به زانیارییه‌وه قسه بکه‌ین به تایبه‌ت له‌و تریبۆنانهوه که لامان پیرۆزن قسه‌کانمان ورد و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری بێت.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment