ده‌بێت فاتحه‌ بۆ ئه‌و شارستانییه‌ته‌ بخوێنین که‌ ڕێز له‌ ڕێککه‌وتن و به‌ڵێنه‌کان ناگرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فارابیدا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی تره‌مپ هاته‌ ده‌نگ و گوتی: ئه‌مریکییه‌کان تووشی شکست هاتوون و ئێستا به ‌خۆدا ده‌شکێنه‌وه‌. له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که‌ ڕێز له‌ به‌ڵێن و ڕێککه‌وتنه‌کان نه‌گیرێت ده‌بێت فاتحه‌ بۆ ژیار و شارستانییه‌ت بخوێنین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا ڕای‌گه‌یاند: هه‌موو تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی به‌نیاز بوون ئاژاوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بکه‌ن خوێندنه‌وه‌یێکی ڕاستیان له‌ ئایین و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌مریکییه‌کان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا تووشی فه‌شه‌لی گه‌وره‌ هاتوون و هه‌موو جیهان ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌نیاز بوو به‌رجام پێشێل بکات به‌ڵام ڕیزی دژبه‌رانی له‌ پێش خۆی بینی و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپاش یه‌کڕیز بوون له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌یاندا.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئاشکراشی کرد: کۆشکی سپی له‌ پێشێل کردنی بڕیارنامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا شکستی هێنا ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاق و مافی مرۆڤ.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: چه‌ند که‌سێک دێنه‌ سه‌ر شه‌قام و ئه‌رکی ئێمه‌شه‌ ڕێز له‌ هه‌موان بگرین ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ لای که‌سانی‌تره‌وه‌ هان دراون یان فه‌رمانیان پێ کراوه‌ که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بێت له‌ دادگه‌یێکی ساڵحدا بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.

ڕۆحانی درێژه‌ی پێدا: ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر که‌س هاته‌ سه‌ر شه‌قام پێی بڵێین خوێری و به‌ره‌ڵا سووکایه‌تیمان کردوووه‌ و نابێت بێ ڕیزی بکه‌ین. ده‌بێت به‌ زانیارییه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین به‌ تایبه‌ت له‌و تریبۆنانه‌وه‌ که‌ لامان پیرۆزن قسه‌کانمان ورد و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری بێت.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10449

Your Comment

You are replying to: .
captcha