پڕۆفسۆر محه‌مه‌د عه‌لی محه‌مه‌دی له دیمانه‌یێکدا به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: کۆڕبه‌نده‌که 5 بۆ 7ی مانگی گولانی ساڵی 97 له زانستگای ئیلام به‌ڕێوه ده‌چێت. بانگهێشت نامه‌ی کۆڕبه‌نده‌که‌ش به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌رفه‌تی ناردنی وتار بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی کۆڕبه‌نده‌که له ئه‌مڕۆوه تا 25ی ڕێبه‌ندان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی 12ی ڕه‌شه‌مه ئه‌نجامی داوه‌ری کردنی وتاره‌کان ڕاده‌گه‌یێندرێت.
سه‌رۆکی زانستگای ئیلام ئاشکراشی کرد: ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی، زانستگای ئیلام، جه‌هادی کشتوکاڵ و چه‌ند ڕێکخراوه و ئیداره‌ی دیکه‌ش له به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕبه‌نده‌که‌دا هاوکار ده‌بن.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و وتارانه‌ی له کۆڕبه‌نده‌که‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن له گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تی و به‌رجسته‌کانی ئاستی وڵات‌دا له چاپ ده‌درێن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ چه‌ندین ساڵه ته‌پ و تۆز و گه‌ردیله کێشه‌ی زۆری له بواری ژینگه و هه‌روه‌هاش ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی ئێران و به‌تایبه‌ت پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته دروست کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment