سه‌ردانی وه‌فدی ته‌کنیکیی کوردستان بۆ به‌غدا قه‌یرانه‌که‌ درێژتر ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: قه‌یرانی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ده‌بێت به‌ دیداری وه‌فدی سیاسیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت چوونکه‌ چاوپێکه‌وتنی شاندی ته‌کنیکی له‌گه‌ڵ پێته‌ختی عێراق ده‌بێته‌ هۆی درێژ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌ بۆ ماوه‌یێکی زیاتر بمێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دیداری نافه‌رمیی شانده‌ حیزبییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێته‌هۆی به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.

ناوبراو زیادیشی کردوووه‌: ده‌بێت قه‌یرانه‌که‌ به‌ گفتوگۆی شاندی سیاسیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بێت و ئه‌و شانده‌ سیاسییه‌ش نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رله‌به‌ری قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکات.

ئه‌حمه‌د گوتیشی: هه‌موو ئه‌و وه‌فدانه‌ی تا ئێستا له‌ هه‌رێمه‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا شاندی ته‌کنیکی و ناسیاسی بوون.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕۆژی شه‌ممه‌ 13ی جانیڤێری شاندێکی کورد بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کوتله‌ی ته‌کنیکیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دیداریان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10441

Your Comment

You are replying to: .
captcha