١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ٠٨:٥٤
ئامێرێکی نوێ بۆ ته‌له‌فۆن کردن دروست کرا

به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیا- زۆربه‌مان له‌ شوێنی ئیش و ئۆفیسه‌کانماندا ته‌له‌فۆنمان بۆ دێت و له‌ به‌ر بارودۆخی تایبه‌تی نامانه‌وێت که‌سانی ده‌وروبه‌رمان یاخود هاوکاره‌کانمان له‌و قسانه‌ تێبگه‌ن، بۆیه‌ ناچار ده‌بین په‌یوه‌ندییه‌که‌ ببڕین و دواتر ته‌له‌فۆن بکه‌ینه‌وه‌ یان ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ جێبهێڵین، تا ئێره‌ ئاسانه‌ و ئاساییه‌، به‌ڵام زۆر جار له‌ به‌ر سه‌رقاڵبوونمان توانای ئه‌وه‌مان نییه‌ به‌ کامی دڵ قسه‌کانمان بکه‌ین و ناچار ده‌بین یان ئاڵۆزی بکه‌ینه‌وه‌ و یان به‌ چرپه‌ قسه‌کانمان ته‌واو بکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گه‌نجێکی ئۆکرانی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ دۆزیوه‌ته‌وه ‌و ئامێرێکی دروست کردوووه‌ به‌ ناوی (HushMe) به ‌واتای "بێده‌نگم بکه‌" دێت.

ئامێره‌که‌ ده‌کرێت به‌ ده‌می که‌سه‌که‌وه‌ و له‌کاتی قسه‌کردندا هیچ کام له‌ قسه‌کان ناچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

وه‌ک داهێنه‌ری ئامێره‌که‌ باسی لێوه‌ ده‌کات ئه‌م ئامێره‌ بۆ ئه‌و گه‌نج و منداڵانه‌ زۆر به‌سووده‌ که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ئۆنلاین یارییه‌ ئه‌لکترۆنییه‌کان ده‌که‌ن و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان به‌ قسه‌ و ده‌نگی به‌رز بێزار ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10433

Your Comment

You are replying to: .
captcha