ئه‌و پێکهاتانه‌ چین که‌ ده‌بێت له‌ جانتای فریاگوزاری سه‌ره‌تاییدا هه‌بێت؟

به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیا- جانتای فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی كه‌ چه‌ندین جۆر پێداویستیی پزیشكیی سه‌ره‌تایی تێدایه‌، پێویسته‌ له ‌ناو ماڵ و ئۆتۆمبێله‌كان و دوكان و قوتابخانه‌ و شوێنی كاركردن و له‌ كاتی گه‌شته‌كان هه‌بێت، تا‌كوو له‌ كاتی تووشبوون به ‌حاڵه‌تێكی له ‌ناكاو یارمه‌تیده‌ر بێت، تا كه‌سی تووشبوو ده‌گه‌یێندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ هه‌واڵێکیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کردوووه‌، پێویسته‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌م پێداویستییانه‌ له‌ جانتای فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییدا بوونی هه‌بێت.

1- لۆكه‌ و كهولی سپی.

2- له‌فاف و باندج به‌ درێژی (٢ و ٥ و ١٠) سم.

3- جانتای سه‌هۆڵ و كیسه‌ی ئاوی گه‌رم.

4- بوونی كرێمی جانتامایسین و تتراسایكلین به‌ تایبه‌ت بۆ دژه‌ سووتان.

5- ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردن.

6- مقه‌ست و له‌زگه‌ی برین و سرنج.

7- گه‌رمی پێو و سابوون و خاولی.

8- ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌ و دژه‌ ئازار و دژه‌ سكچوون و ڕشانه‌وه‌.

ته‌ندروستی ڕێنمایی ئه‌وه‌ش ده‌داته‌ هاووڵاتییان، ئاگاداری به‌رواری به‌سه‌رچوونی ئه‌و بابه‌تانه‌ بن له‌ جانتای فریاگوزاری سه‌ره‌تاییدا بوونیان هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10432

Your Comment

You are replying to: .
captcha