بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تورابی فەرمانداری شاری پیرانشار لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ ژمارەیێک لە بەرپرسان و ئەندامانی مانگی سووری شاری پیرانشاردا ڕایگەیاند: ئەرکی سەرەکی مانگی سوور یارمەتی گەیاندن و خزمەتگوزاریی مڕۆڤ دۆستانەیە بە لێقەوماوانی ڕووداوە سروشتییەکان و ڕووداوە ناسروشتییەکان.
تورابی ئاماژەی دا بە کەموکوڕیەکان و لەمپەڕەکان و کێشەکانی مانگی سووری پیرانشار و وتیشی: بە هۆی کوێستانی بوونی شاری پیرانشارەوە پێویستە مانگی سوور لە بواری جیهازات و ئیمکاناتەوە هیچ کەموکوڕیێکی نەبێت و تاوتوێەکان لە بارەی پێداویستییەکانی مانگی سووری پیرانشارەوە پیشان دەدەن ئەو ڕێکخراوەیە پێویستی سەرەکی بە بنکەی یاریگەیاندنی کوێستان هەیە، ئێمەش لەو پێناوەدا هەموو هەوڵ و توانای خۆمان بۆ ڕاکێشانی گوژمەی پێویست دەخەینە گەڕ.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment