بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەسغەر یووسفی نژادر دەڵێت: بەگوێرەی پەسەند کراوی کۆمیسیۆنی تەلفیق، موووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ساڵی 96دا زیاتر لە 50 میلیۆن ڕیاڵ بووە و مووچەی بەرپرسانی مادەی 71ی یاسای بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی وڵات و مودیر عامەکان و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی، سەرۆکانی دامودەزگاکانی جێبەجێکاری مادەی 5ی یاسای خزمەتگوزاری وڵات و ئەندمانی شورای شار زیاد ناکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: سەرۆکانی هەر سێ دەسەڵاتکە، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی شورای نگابان، وەزیرەکان، نوێنەرانی پەرلەمان، پارێزگارەکان و باڵیۆزەکان و جێگرانی وەزیرەکان لە ڕیزی ئەو پەسەندکراوەدان.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment