بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ لە دواهەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیی خۆیدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میانگیری نێوان بەغدا و هەلێر ڕاگەیاند، سینم چەنگیز لەو باوڕەدایە ئێستاکە باشترین دەرفەت بۆ تورکیا ڕەخساوە.
سینم چەنگیز لە یادداشتە کورتەکەی کە لە ماڵپەڕی عەرەب نیووزدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: دوو ساڵ پێش ئیستا بوو کە پێوەندیی نێوان تورکیا و عێراق ئاڵۆز بوو و چەند مانگی ڕابردووش بە بۆنەی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پێوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ هەرێم تووشی کێشە بوو، ئێستا هەردوو لایەن خوازیاری میانگیریی تورکیان.
ئەو کارناسە زیادی دەکات: ئەنقەر لە ڕابردوودا کە پرسەکانی بالکان، فەلەستین و عێراق میانگیریی کردووە، بەڵام گۆڕانکاریی ژیئۆپۆلۆتیکی ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا دەستی تورکیای کوردت کردووەتەوە. کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا کاریگەریی لەسەر تورکیاش هەیە، لە لایێکی دیکەشەوە ئەو سێ لایەنە بەرژەوەندیی هاوبەشیان پێکەوە هەیە.
سینم چەنگیز دەیشڵێت: پاش دابەزینی ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان عێراق، و هەرێمی کوردستان و تورکیا باشترین دەرفەتی بۆ ئەو وڵاتە ڕەخساندووە تا لە نێوان هەولێر و بەغدادا میانگیری بکات و ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت.
ناوبراو لەو باوڕەدایە تورکیا ناتوانێت عێراق لە بەرچاو نەگرێت، ئاڵۆزی لە عێراق خەسار لە تورکیا دەدات و دۆخەکە بۆ بەهێز بوونی PKK باشتر دەکات و ئەوە لە بەرژەوەندیی تورکیا نییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment