به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق لیژنهیێكی پێكهێناوه ئه‌وه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه به بڕی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و داهاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی جانیڤێری ئارێز عه‌بدوڵڵا له میانی لێدوانێكی ڕاشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن لیژنهیێكی تایبه‌تی پسپۆر له لیژنه‌كانی وزه و دارایی و نه‌زاهه ئه‌نجام ده‌درێت و به‌م نزیكانه‌ش ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
به قسه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌كان لێكۆڵینه‌وه له ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ساڵی 2014وه ده‌كرێت و دواتر به ڕاپۆرتێک ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.
شایانی باسه؛ هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014وه ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كردوووه كه عێراق به‌و پرۆسه‌یه ڕازی نییه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment