گه‌ردوونناسێکی ژاپۆنی له ‌بۆشاییی ئاسمان 9 سم باڵای به‌رز بوووه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- نۆریشیج کانای گه‌ردوونناسی ژاپۆنی ڕای‌گه‌یاند: 9 سم له ‌باڵای به‌رز بوووه‌ ئه‌وه‌ش له‌و ماوه‌یه‌ی له ‌بۆشاییی ئاسمان ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆریشیج کانای بۆ ماوه‌ی سێ‌ هه‌فته‌ له‌ بۆشاییی ئاسمان بوووه‌ و له ‌وێستگه‌ی گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌تی بوووه‌ که‌ به‌هۆی مانه‌وه‌ی له‌و مایه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ له ‌باڵای زیاد بوووه‌.

ئه‌و گه‌ردوونناسه‌ له ‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و وه‌ک نامه‌یێکی گرنگ بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاندوووه‌: دوای زیادبوونی باڵای هه‌ستی به‌ دڵه‌ڕاوکێ‌ کردوووه‌ به‌ڵام دوای پشکنین ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکردوووه‌ که‌ له بۆشاییی ئاسمان ئه‌و حاڵه‌ته‌ شتێکی ئاسایییه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10417

Your Comment

You are replying to: .
captcha