کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی ،ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا، بەتایبەتی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 .
ئاماژەبەوەش دراوە، هەردولا هاوڕابون لە سەر ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی دەستوردا، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکرێن و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کرایەوە کە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە.
Your Comment