بەپێی هەواڵی کوردپرێس شادمێهر کازم زادە نوێنەری باشووری پارێزگای ئیلام لەو بارەیەوە وتی: ئەو پیترۆکیمیایە پڕۆژەیێکی گرینگی ئابووریی شاری دێلوڕانە و پاش کرانەوەی توانای ڕەخساندنی هەلی کاری بۆ 500 کەس هەیە و ئێمەش بە نیازین خەڵکی بێکاری خۆجێیی لەو کۆمەڵەیەدا دابمەزرێنین.
نوێنەری خەڵکی بەدرە، دەڕەشار، ئابدانان و دیلوڕان ئاشکراشی کرد: ئێستاش چەندین پڕۆژەی ئابووری لە کەرتی ئاوەدانکاری، پیشە، نەوت و گاز و وەرزێریدا بەدەستەوەن و گوژمەکانیان زیاتر لە هەزار ملیار تمەنە.
کازم زادە ڕەخساندنی هەلی کاری بە یەکەمایەتیی کۆمەڵگا زانی و وتیشی: هەموو ساڵێک حەشیمەتی بێکاری پارێزگای ئیلام زیاد دەکات و ئەوەش پێویستی بە چارەسەر و تەرخان کردنی سەرمایە هەیە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ژێرخانی بازاڕچەی سنووری چیلات کرد و وتی: پاش ئامادە بوونی ژێرخانەکان هیوای ئەوەمان هەیە لە داهاتوویێکی نزیکدا ئەو دەروازە سنوورییە بکرێتەوە چوونکە لە گەشەی ئابووریی پارێزگای ئیلامدا دەورێکی تایبەت دەبینێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment