بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاکسۆنکەر لەو دیدارەدا گوتوویەتی: سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی هەدەپەم کرد و دەمیرتاش پەیامی ئاشتی و برایەتیی ناردوووە بۆ خەڵکی ئیزمیر.
لە پەیامەکەی دەمیرتاشدا ئەوەش هاتوووە: ئێمە نە لە ژێر سێبەری یەک کەسدا کۆ دەبینەوە نە لە ژێر سێبەری یەک حیزبدا. ئێمە لە ژێر سێبەری مرۆڤایەتی و دیموکراسییەتدا کۆوە دەبین. ئێمە هەموومان پێکەوە هیچ بژاردەیێکی دیکەمان نییە جگە لەوەی ژیانێکی ئازاد و برایانە و ئاشتییانەمان هەبێت. یەک لەو شارانەی بە باشی لەو بابەتە تێگەشتوووە ئیزمیرە. بە هەموو هەست و خۆشەویستیمەوە سڵاو بۆ ئیزمیر دەنێرم.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment