بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزیرانی دەرەوەی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا تەئکیدیان لە پێویستیی پابەندبوون بە خاڵەکانی رێککەوتنەکە کردەوە و بە بنەمای سەرەکیی ئاسایشی هەرێمییان ناوبرد.
ئەو یەکێتییە تەئکیدیان لەوەش کردەوە هیچ بەدیلێکی رێککەوتنەکە لە ئێستادا بوونی نییە، بەڵام پێویستە لەبارەی پەرەپێدانی موشەکی بالیستی دانوستان لەگەڵ ئێران بکرێت.
بەوتەی دیبلۆماتکارانی ئەورووپا کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پاڵپشتی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی، نامەیێکە بۆ ئەمریکا، بەتایبەت کە لە ئێستادا وادەی راگرتنی سزاکانی سەر ئێران بەرەو کۆتایی دەڕوات و دۆناڵد ترەمپ ئەوە دیاری دەکات ئایا راگرتنی سزاکان درێژ دەکاتەوە یاخود دووبارە دەیانخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشتر چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکەی کرد و ئێرانی بەپێشێل کردنی تۆمەتبار کرد، بەڵام بەرپرسانی ئێرانیش هەڕەشەی کاردانەوەی توند دەکەن لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە.
سەرچاوە: ئیرنا
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment