بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چل و یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی نوێنەرانی ژووری بازرگانیی ورمێ بە بەشداریی ئەندامی ئەنجومەنی ئابووریی ئاڵمانییاوە بەڕێوچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا حەسەن ئینتیزار وەخێر هاتنی جەنابی جوورجینیای کرد و وتی: زۆر خوەشحاڵین کە میوانداری ئەندامی باڵای ئەنجومەنی ئابووریی ئاڵمانیا لە ژووری بازرگانی ورمێین کە پیشاندەری سەرکەوتوویی برجام و بەڵێنەکانی دەوڵەتی دوازدەهەمە.
ئینتیزار زیادی کرد: پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئاڵمانیا و ئێران لە مێژەوە بوونی هەیە و بارستایی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ساڵی 1396دا نزیک لە 1900 ملیۆن دولار بووە.
لە درێژەدا عەلی دەیلەمقانیان جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ورمێ ئاماژەی دا بە بوونی کەرەستە و ئامێری ئاڵمانی لە کارخانەکانی ئێراندا و وتی: چاوەڕوان دەکەین جەنابی جرجینیا دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی ئاڵمانیا لە کێشەکانی چالاکانی ئابووری ئێران کە لەگەڵ ئاڵمانیادا پێوەندییان هەیە ئاگادار بکات چوونکە دەتوانێت کاریگەریی ببێت لەسەر گەشەی پێوەندیی ئابووری نێوان هەر دوو وڵات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment