بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر نزیک 2ی نیوەشەوی ڕابردوو (21بەفرانبار) بە هۆی لێکدانی توندی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ لە ڕێگای گوندێکی پیرانشاردا 1 کەس کوژرا و 3 کەس بریندار بوو.
لەو ڕووداوەدا کە لە ڕێگای گوندی پیرەکانی بۆ ماشکان ڕوویدا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ بە توندی لێکیان دا کە بەداخەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە ناوی خزر.ق بوو بەهۆی توندیی برینەکانییەوە گیانی سپارد و 3 سەرنشینی ئۆتۆمبێلی دیکە بەتوندی بریندار بوون.
ڕێگای کۆنی گوندی پیرەکانی بۆ ماشکان چوەتە ژێر ئاوی بەنداوی سیلوە و ڕێگا نوێکەشی کە پانتاییێکی زۆر کەمی هەیە و کێشەی زۆری بۆ گوندنشینانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەکراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment