موحسن بیگلەری لەو بارەیەوە وتی: ڕێگاکانی پارێزگای کوردستان پێویستیان بە گەشە و چاکسازی هەیە و دەبێت هەموو نوێنەرانی پارێزگا لە پەرلەمان هەوڵ بدەین گوژمەی بۆ ڕابکێشین.
ڕاکێشانی گوژمە بۆ ڕێگاکانی بانە بە هۆی هاتووچۆی زۆرەوە لەو ڕێگایەدا لە مێژەوە جەختی لەسەر کراوە و بەختەوەرانە ئێستاکە فەرمانی پێدانی ئەو گوژمەیە دەرکراوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی: سەردانی دوو مانگ پێشی ئەندامانی کومیسیۆنی بەرنامە و بودجە بۆ پارێزگای کوردستان و دیتنی دۆخی ڕێگا و بانی پارێزگا بوو بە هۆی خێراتر بوونی پێدانی گوژم پێویست.
بیگلەری ڕاشیگەیاند لەو سەفەرەدا سەرۆکی کومیسیۆنی بەرنامە و بودجە سەردانی بانەی کرد و لە نزیکەوە دۆخی ڕێگاکانی بانە بۆ سەقز و مەریوانی تاوتوێ کرد.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment