فەرمانی پێدانی 15 ملیارد تمەن گوژمە بۆ گەشەی ڕێگاکانی بانە وەرگیراوە

بەشی کوردستان- نوێنەری سەقز و بانە ڕایگەیاند: فەرمانی پێدانی 15 ملیارد تمەن گوژمە بۆ گەشەی ڕێگاکانی بانە وەرگیراوە

موحسن بیگلەری لەو بارەیەوە وتی: ڕێگاکانی پارێزگای کوردستان پێویستیان بە گەشە و چاکسازی هەیە و دەبێت هەموو نوێنەرانی پارێزگا لە پەرلەمان هەوڵ بدەین گوژمەی بۆ ڕابکێشین.

ڕاکێشانی گوژمە بۆ ڕێگاکانی بانە بە هۆی هاتووچۆی زۆرەوە لەو ڕێگایەدا لە مێژەوە جەختی لەسەر کراوە و بەختەوەرانە ئێستاکە فەرمانی پێدانی ئەو گوژمەیە دەرکراوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی: سەردانی دوو مانگ پێشی ئەندامانی کومیسیۆنی بەرنامە و بودجە بۆ پارێزگای کوردستان و دیتنی دۆخی ڕێگا و بانی پارێزگا بوو بە هۆی خێراتر بوونی پێدانی گوژم پێویست.

بیگلەری ڕاشیگەیاند لەو سەفەرەدا سەرۆکی کومیسیۆنی بەرنامە و بودجە سەردانی بانەی کرد و لە نزیکەوە دۆخی ڕێگاکانی بانە بۆ سەقز و مەریوانی تاوتوێ کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10379

Your Comment

You are replying to: .
captcha