بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد تەجری نوێنەری قەسری شیرین و سەرپێڵ و گێڵان غەرب ڕایگەیاند: چەقی بوومەلەرزەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کرماشان سوومار بووە کە لە ناوچەی گێڵانی غەربیشدا هەستی پێکراوە، هەڵبەت بە هۆی ترسی خەڵک لە بوومەلەرزە لە کاتی هەڵاتندا 5 کەس بریندار بوون.
تەجری زیادی کرد: بەشێک لە ساختومانی زانستگا لە گێڵان غەربدا خەساری دیوە، بەڵام بابەتێکی نوێ لە بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆدا نەبینراوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچەیە کۆچەرن و خەڵک لە خانوودا ژیان بە سەر نابەن کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ نەبوون یا کەم بوونی خەساری گیانی.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment