ئه‌مساڵ ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ له‌ مهاباد 35 کوژراو و 700 برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌

به‌شی ئێران/کوردی- له‌ سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه‌ تا ئێستا ته‌نیا له‌ شه‌قام و رێگاکانی مهاباد 35 که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگا‌ی ورمێ ده‌ڵێت: له‌ سه‌ره‌تای ساڵی هه‌تاویی 1396ه‌وه‌ (2017) تا ئێستا به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌کانی پارێزگای ورمێ 350 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 8 هه‌زار که‌سیش بریندار بوونه‌.

به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ورمێ، ته‌نیا له‌ ڕووداوه‌کانی هاتوچۆی جاده‌کانی مهاباددا 35 که‌س گیانیان له ‌ده‌ست داوه‌ و 700 که‌سیش بریندار بوونه‌.

جاده‌ و رێگاوبان و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی ناستاندارد، ساڵانه‌ له‌ ئێران به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی، گیانی هه‌زاران که‌س ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و مردن به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچۆ سێیه‌م هۆکاری مردنی ئێرانییه‌کانه‌ پاش جۆره‌کانی جه‌ڵته‌ و شێرپه‌نجه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10374

Your Comment

You are replying to: .
captcha