به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له چاوپێکه‌وتنێکى ماڵپه‌ڕی فرانس پرێس، وتی: "پلانی نیه له هیچ هه‌ڵبژاردنێکی داهاتوودا به‌شداری بکات".
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که له هه‌موو کاتێکدا ئاماده‌یی تێدایه که به‌رگری له هه‌ڵوێستی خۆی بکات و له به‌ر ئه‌وه‌یه که پلانی نییه جارێکی دیکه ببێته‌وه به سه‌رۆکی پارتی HDP یاخود کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی یان په‌رله‌مانتاری تورکیا بێت.
ده‌میرتاش له به‌شێکی دیکه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا باسی له‌وه کردوووه که ئێستا له زیندان هه‌فتانه یه‌ک کاتژمێر خێزانه‌که‌ی ده‌بینێت و هه‌وڵی داوه به نووسین و خوێندنه‌وه ئیراده‌ی به‌هێز بکات.
ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه هه‌تا ئێستا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی زیندانی کراوی HDP، ٩٣ سکاڵای به تۆمه‌تی جیاجیا له دادگادا له سه‌ر تۆمارکراوه، له دوای دهستگیرکردنیشییهوه ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ک سکاڵا دادگای کراوه، به‌و پێیه‌ش بێت هێشتا ده‌میرتاش ٩٢ سکاڵای دیکه‌ی ماوه له‌سه‌ری دادگای بکرێت.
رۆژی چواری مانگی نۆڤێمبێری ساڵی ڕابردوو هاوسه‌رۆکانی HDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ ده‌ستگیر کران و تا ئێستا له زینداندان.
هاوکات داواکارى گشتیى تورکیا له شارى ئامه‌دى باکورى کوردستان داوای کردوووه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى HDP ١٤٢ ساڵ زیندانى بکرێت و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکه‌که‌ى تر‌ى HDP ٨٣ ساڵ زیندانى بکرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment