ئیدعای لابردنی فیلته‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌گرام ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی ئێران- مسته‌فا که‌واکێبیان ده‌ڵێت: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بڕیار بوو پرسی ته‌له‌گرام یه‌کلایی بکرێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا که‌س له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڵێنێکی نه‌داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌لبولفه‌زل حه‌سه‌ن به‌یگی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی ئێران وتبووی به‌رپرسانی وڵات به‌ڵێنیان داوه‌ فیلته‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌گرام هه‌ڵبگرن. ئه‌و هه‌واڵه‌ش خێرا له‌ میدیاکان و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو بوویه‌وه‌. به‌ڵام ئیدعاکه‌ له‌ لایه‌ن دوو ئه‌ندامی دیکه‌ی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانییه‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

محه‌مه‌د ئیبراهیم ڕه‌زایی و مسته‌فا که‌واکێبیان هه‌ر دوو لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتیان که‌س به‌ڵێنی هه‌ڵگرتنی فیلته‌ری ته‌له‌گرامی نه‌داوه‌.

هه‌روه‌هاش به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی پێوه‌ندی و گه‌یاندنیش وتوویه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئیدعای هه‌ڵگرتنی فیلته‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌گرام تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌/ 21ی به‌فرانبار ئاگام له‌ هیچ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10362

Your Comment

You are replying to: .
captcha