هەدەپە سەرکۆنەی تویتی نەژادپەرەستانەی حەسیب کاپڵان دەکات

بەشی تورکیا- هه‌ده‌په‌ وه‌ڵامی حه‌سیب كاپڵانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، پۆسته‌ نه‌ژادپه‌رست و جوداخواز و نكۆڵیكاره‌كه‌ی حه‌سیب كاپڵان له‌ توویته‌ر، هیچ په‌یوه‌ندییێكی به‌ سیاسه‌ت و تێڕوانینی هه‌ده‌په‌وه‌ نییه‌. ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن.ب

ەپێی هەواڵی کوردپرێس دوای ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هەدەپە به‌فه‌رمی رایگه‌یاند، كه‌ خۆی بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی كاندید ناكاته‌وه‌، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ده‌میرتاش مشتومڕ له‌نێو هه‌ده‌په‌ سه‌ریهه‌ڵدا.

حه‌سیب كاپڵان، په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ به‌ توویتێك مشتومڕێكی زۆری له‌ناو هه‌ده‌په‌ نایه‌وه‌ كاتێك رایگه‌یاند، "با هیچ تورکێک چاو نەبڕێتە شوێنی دەمیرتاش" و رەتی دەکاتەوە کەسێکی تورک لە شوێنی دەمیرتاش هەڵبژێردرێت. هه‌ده‌په‌ په‌رله‌مانتاری جوداخوازی هه‌یه‌ و له‌ كاتێكدا بڕوا به‌ نه‌ژادپه‌رستیی هه‌ده‌په‌ ناكات كه‌ له‌ كۆنگره‌دا هاوسه‌رۆكێكی تورك هه‌ڵبژێردرێت.

ئه‌م مشتومڕه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ده‌په‌ رۆژی 15ـی شوبات سێیه‌م كۆنگره‌ی ئاساییی خۆی ساز ده‌كات و رۆژه‌ڤی گرنگیشیان پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ده‌میرتاشه‌ و هه‌روه‌ها بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نوێی ئه‌و پارته‌یه‌ به‌پێی پێشهاته‌كان و ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی نیسان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2019 ئه‌نجام ده‌درێن.

هه‌ده‌په‌ له‌و كاته‌ی كه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و كۆنگره‌ ده‌نێت، كێشه‌ی له‌یلا زاناش سه‌ری هه‌ڵداوه‌تەوە كه‌ هه‌ردوو کۆمیسیۆنی دادوەری و دەستووری پەرلەمانی تورکیا راپۆرتێكیان ئاماده ‌كردوووه‌ به‌وه‌ی له‌یلا زانا له‌ 212 دانیشتنی په‌رله‌مانی له‌ ماوه‌ی 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2016 تاوه‌كوو 30ـی نیسانی 2017 ئاماده ‌نه‌بوووه‌. ئه‌مه‌ش مانای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ په‌رله‌مان.

هه‌روه‌ها نه‌مانی ده‌میرتاش له‌نێو هه‌ده‌په‌ و مانه‌وه‌ی له‌ نێو زینداندا، ئه‌ركی هه‌ده‌په‌ی قورستر كردوووه‌ و پێویست ده‌كات هه‌موو جۆره‌ هه‌نگاوێك بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی ده‌میرتاش دروستی كردوووه‌ پڕی بكاته‌وه‌، چوونكه‌ به‌پێی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی باری نائاسایی ئه‌سته‌مه‌ ده‌میرتاش ئازاد بكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10359

Your Comment

You are replying to: .
captcha