حكوومه‌تی هه‌رێم: عه‌بادی وای لێهاتوووه‌ به‌ر له‌وه‌ی قسه‌ بكات هاووڵاتییان ده‌زانن چی ده‌ڵێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "لێدوانه‌كانى سه‌رۆک‌وه‌زیرانى عێراق كه‌ ئیتر بوونه‌ته‌ مۆده‌یێكى هه‌فتانه‌ و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، نامانگه‌یێنێته‌ هیچ ئه‌نجامێک".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دوێنێی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراقی له ‌باره‌ی هه‌رێمه‌وه‌ دایه‌وه‌‌ و ڕای‌گه‌یاند: "لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆک‌وه‌زیرانى عێراق كه‌ ئیتر بۆنه‌ته‌ مۆده‌یێكى هه‌فتانه‌ و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، نامانگه‌یێنێته‌ هیچ ئه‌نجامێک!. ته‌نیا به‌ قسه‌ و لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و به‌ڵێنى جێبه‌جێ‌نه‌كراو، هیچ شتێک چاره‌سه‌ر نابێت!. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به‌ ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه‌، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیێكى جددى بكات و به‌پێى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

سه‌فین دزه‌یی ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌وه‌ى به‌ڕێز عه‌بادى له ‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات به‌ شێوه‌یێكى كرده‌یى تا ئێستا له‌ قسه‌ زیاتر نه‌بوووه‌، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ لیسته‌كانى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌شمان ناردوووه‌، كه‌چى هێشتا هیچى كرده‌یى لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه".

ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانى دوێنێى به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک‌وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هه‌فتانه‌ییه‌كه‌یدا له ‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی جانیڤێریی 2018 به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت دوا.

به‌ڕێز دزه‌یى ڕای‌گه‌یاند: لێدوانه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆک‌وه‌زیرانى عێراق كه‌ ئیتر بوونه‌ته‌ مۆده‌یێكى هه‌فتانه‌ و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، نامانگه‌یێنێته‌ هیچ ئه‌نجامێک!. ته‌نیا به‌ قسه‌ و لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و به‌ڵێنى جێبه‌جێ‌نه‌كراو هیچ شتێک چاره‌سه‌ر نابێت!. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به‌ ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه‌، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیێكى جددى بكات و به ‌پێى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێک له‌ به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بێت. هیوادارین ئیتر له‌ قۆناغى لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى و قسه‌ى دووباره‌ ده‌رباز ببین و هه‌نگاوى كرده‌یى بنرێن!.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها وتى: له‌وه‌تاى به‌ڕێز عه‌بادى له ‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات، به‌ شێوه‌یێكى كرده‌یى تا ئێستا له‌ قسه‌ زیاتر نه‌بوووه‌ و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ لیسته‌كانى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌شمان ناردوووه‌، كه‌چى هێشتا هیچى كرده‌یى لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه!.

هه‌روه‌ها وتى: ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت له‌ سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستان بترازێ هیچ ناو و پێناسه‌یێكى دیكه‌ هه‌ڵناگرێت!. هاووڵاتییانى كوردستان باش له‌م ڕاستییه‌ تێگه‌یشتوون و وایان لێهاتووه‌ به‌ر له‌وه‌ى له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا قسه‌ بكرێت، ده‌زانن چى ده‌گوترێت، چونكه‌ هه‌مان وشه‌ و هه‌مان ڕسته‌ى دووباره‌ن و هیچى‌تر!.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها وتى: ئه‌و ژمارانه‌ى به‌ڕێز عه‌بادى له‌ باره‌ى هه‌نارده ‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كانیه‌وه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت، به‌ ته‌واوى زانیارى هه‌ڵه‌ن و له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا كاتێک كۆمپانیاى جیهانیى دیلۆیت بۆ وردبینى، ژماره‌ ڕاسته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ڕاستییه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌ به‌ڕێز عه‌بادى له‌و لێدوانانه‌دا پشتى به‌ زانیاریى ڕاست نه‌به‌ستوووه‌!. جگه‌ له‌وه‌ى پێشتر به‌ ژماره‌ وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌مان داوه‌ته‌وه‌ و پێویست ناكات چیترى له‌سه‌ر بڵێین!

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10357

Your Comment

You are replying to: .
captcha