بە زووترین کات ئاسانکاریی بانکی بۆ چاکسازی و نۆژەن کردنەوەی پیشەسازی دابین بکرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە سازی و بازرگانیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: پێشنیار دەکەین فەرمانی دانی قەرزی بانکی بۆ چاکسازی و نۆژەن کردنەوەی پیشەسازی تا کۆتایی ئەمساڵ ڕابگەیێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفعر سادق ئسکەندەری لە کۆبوونەوەی کارگرووپی ئاسانکاری و لابردنی لەمپەڕی بەرهەم هێنان، کە لە هۆڵی کۆبوونەوەی پارێزگاریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا بەڕێوە چوو ئاماژەی دا بە گرفتەکانی بەرهەم هێنان و وتی: یەکێک لەو کێشەگەلە کەم بوونی نەختینەیی و سنووردار بوونی سەرچاوەکان و گوژمەی بانکەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: جگە لەوەش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی وەرگرتنی قەرزی بانکی و دۆزینەوەی زامن زۆر دژوارە.

جەعفعر سادق ئسکەندەری ئاماژەی دا بە زۆر بوونی سوودی قەرزە بانکییەکان و پاشەکشێی بەرهەم هێنەران لە وەرگرتنی قەرز و ئاشکرای کرد: لەو بارەشەوە دەبێت سوودی قەرزەکان دابشکێن و قەرزی 8%ی بدرێتە یەکەکانی بەرهەم هێنان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10348

Your Comment

You are replying to: .
captcha