بۆ هه‌ر پۆستێکی شاره‌وانی 3 فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر کارن/ له‌سه‌دا 70ی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی له‌ پۆسته‌کانیاندا پسپۆڕ نین

به‌شی کوردستان- ئه‌میر قادری له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ئێستا بۆ هه‌ر پۆستێکی شاره‌وانی سێ فه‌رمانبه‌ر ته‌رخان کراوه‌ و له‌سه‌دا 70ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ئیداره‌یه‌ بڕوانامه‌ی ئاکادیمیکیان نییه‌ و تا قۆناغی دیپلۆم خوێندوویانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر قادری جێگری ئاوه‌دانکاریی پارێزگاری کوردستان له‌ کۆڕبه‌ندی شاره‌وانان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی شاره‌کانی پارێزگای کوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتی: پرسیاره‌که‌ لێره‌دایه‌ به‌و حاڵه‌وه‌ که‌ له‌ شاره‌وانیدا بۆ هه‌ر پۆستێک سێ فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر کارن چۆن چاوه‌ڕوانی خزمه‌تگوزاریی شایسته‌ بین.

ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرت که‌ له‌سه‌دا 70ی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی شاره‌وانی تا دیپلۆمیان خوێندوووه‌ و بۆ پۆسته‌کانیان پسپۆڕ نین هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌موو چه‌شنه‌ ته‌عیناتێکی نایاسایی له‌ شاره‌وانی قه‌ده‌غه‌ی یاسایی و شه‌رعیی هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی شار و داهاتی شاره‌وانی و دامه‌زراندن و له‌کار لابردنی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ئیداره‌یه‌ و وتیشی: چۆن ده‌بێت ته‌عیناتێک به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا له‌ ئیداره‌ی شاره‌وانی ئه‌نجام ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10332

Your Comment

You are replying to: .
captcha