حکوومه‌ت دۆخی‌ نائاسایی ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزسیۆن

به‌شی تورکیا- ڕێبه‌ری CHP ده‌ڵێت: ئامانجی حکوومه‌تی تورکیا سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزسیۆنه‌ نه‌ک شه‌ڕ له‌گه‌ڵ فیتۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌خنه‌ی له‌ ئامانجی حکوومه‌تی تورکیا له‌مه‌ڕ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دۆخی نائاسایی گرت و وتی: حکوومه‌ت له‌م دۆخه‌ بۆ سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزسیۆن و بێده‌نگ کردنی دژبه‌ران که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.

قڵیچدار ئۆغڵۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتانه‌ی گرووپی په‌رله‌مانیی CHP وتی: "یاسای دۆخی نائاسایی درێژ ده‌کرێته‌وه‌. په‌رله‌مان ماوه‌یێکه‌ ده‌وری نه‌ماوه‌."

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک‌وه‌زیرانی تورکیا پاش کووده‌تای 15ی جووڵای 2016 و وتی: "له‌ کاتی یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی، ئه‌وان به‌ منیان وت ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یێکی کورت یاسای دۆخی نائاسایی به‌کار بهێنن."

به‌کر بۆزداغ جێگری سه‌رۆک‌وه‌زیران و وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت جارێکی دیکه ماوه‌که‌ی‌ یاسای دۆخی نائاسایی درێژه‌ بکاته‌وه‌.

قڵیچدار ئۆغڵۆ وتیشی: "بۆچی ماوه‌ی یاسای دۆخی نائاسایی درێژه‌ ده‌که‌نه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی [ڕێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن] FETOوه‌، ماوه‌که‌ی درێژه‌ بکه‌نه‌وه‌. که‌سێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فێتۆ ڕێگری ئێوه‌ بوووه‌؟ به‌ڵام ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ کار ده‌که‌ن. ئه‌وان دژی ئۆپۆزسیۆنن و به‌ره‌نگاری FETO نابنه‌وه‌."

ناوبراو تورکیای به‌ زیندانێکی گه‌وره‌ ناو برد و زیادی کرد: حکوومه‌ت میدیاکان، ڕۆژنامه‌وانان و سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه ڕه‌خنه‌گر و دژبه‌ره‌کان سه‌رکه‌وت ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10325

Your Comment

You are replying to: .
captcha