به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى بزووتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکراتى (تەڤدەم) به ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاند: کورده‌کان چاوه‌ڕوانی نییه‌ته‌کانی دیمه‌شقن به‌ڵام پێیان وایه که مومکینه وڵاتی تورکیا به سه‌رکردایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له باکووری سووریا.
ناوبراو خواستێکی وا له‌لایه‌ن تورکیا به گه‌مژانه وه‌سف ده‌کات به‌ڵام هۆشداری دا که مومکینه ئه‌و بابه‌ته ڕوو بدات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵای کوردی سووریا جه‌ختی کرده‌وه: له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا کورده‌کان خۆڕاگری ده‌که‌ن و ترسێکیان له تێچوو و لێکه‌وته‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment