هێزی چەکداری ئێران توانای بەرپەرچ­دانەوەی هەموو هەڕەشەیێکی هەیە/ کوردستان لە بەرەڤانیی پیرۆزدا دەوری گرینگی گێڕا

بەشی کوردستان- فەرماندەی هێزی زەمینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکدا دەڵێت: هیچ مەترسییێک لە سەر ئێران نییە و هێزی چەکداری ئێران ئامادەی وڵامدانەوەی هەموو هەڕەشە یان مەترسییێکی چاوەڕوان­نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمیر کەیۆمەرس حەیدەری شەوی سێ­شەمە لە سەر چوارشەمە لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: لە باری سەربازییەوە هیچ مەترسییێک لە سەر ئێران نییە و هێزی چەکداری ئێران ئامادەییی تەواوی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو مەترسییێکی چاوەڕوان نەکراو هەیە.

ناوبراو هەروەهاش سەبارەت بە پارێزگای کوردستان وتی: ئەو پارێزگایە، مەڵبەندێکی مێژوویی و کەلتوورییە و لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزدا دەوری هەرە گرینگی بینی بۆ پاراستنی وڵات.

ئەمیر حەیدەری ئاشکراشی کرد: لیوای 28ی پیادەی ئەرتەش لە سنە و مەریوان و سەقز جیگیرن و ئامادەی بەرگری کردنن بۆ هەموو پێشهاتێکی نەخوازراو.

ناوبراو سەبارەت بە دەورگێڕانی ئەرتەش لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی کرماشان و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی چەند شارێکی ئێرانیش دوا و لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: گەلی ئێران گەلێکن کە بڕوایان بە ویلایەت هەیە و لەو چەند ساڵەدا سەلماندوویانە بەردەوام پاڵپشتی ویلایەتن و حسابەکەیان جیاوازە لەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانی دوژمنن و ئاڵای کۆماری ئیسلامی دەسووتێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10323

Your Comment

You are replying to: .
captcha