به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌و لێدوانه‌دا ڕایانگه‌یاند: ڕێپێوانی هاووڵاتییان دیارده‌یێکی ئاسایی نییه و ئه‌و شه‌پۆله فراوانه‌ی به‌شداری کردنی هاووڵاتییان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان له هه‌موو جیهان بێوێنه‌یه.
به‌ڕێزیان جه‌ختیان کرده‌وه: هه‌موو جووڵه و پیلانه‌کانی دوژمن له‌م 40 ساڵه‌ی ڕابردوودا پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه و ئه‌م جاره‌شیان گه‌لی ئێران به خۆڕاگری وه‌کوو به‌ربه‌ستێکی به‌هێز و نیشتیمانی به هه‌موو تواناوه به ئه‌مریکا و به‌ریتانیایان سه‌لماند که ناتوانن پیلانه‌کانتان جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیاندا گوتیشیان: ئه‌وه‌ی که ژماره‌یێک له هاووڵاتییان له مافێک بێبه‌ش بکرێن و له سووچێکه‌وه گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی پێک بهێنن بابه‌تێکی جیاوازه له‌وه‌ی که ژماره‌یێک ئه‌و گردبوونه‌وه بقۆنهوه و سووکایه‌تی به قورئان و ئیسلام و ئاڵای ئێران بکه‌ن و مزگه‌وته‌کان بسووتێنن. دیاره ئه‌و به‌شه‌ی هاووڵاتییان به‌هۆی کێشه‌ی سندۆقهکانهوه گردبوونه‌وه‌یان پێک هێناوه و ناڕهزایییان ده‌ربڕیوه ده‌بێت گوێبیستی داواکانیان بین و به هانایانه‌وه بچن.
ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادیان کرد: هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن حکوومه‌تی ئێران له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا ده‌ترسێت. ده‌بێت له وه‌ڵامدا بڵێین نه‌خێر ئه‌گه‌ر ئێران له ئه‌مریکا ترسی هه‌بووبا له په‌نجاکاندا له ئێران دهرماننهدهکردن و ئێستاش له نه‌وه‌ده‌کاندا له هه‌موو ناوچه‌که ده‌رتان ده‌که‌ین.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به‌رپرسانی وڵاتیشیان کرده به‌رده‌نگ و گوتیان: ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێین دوژمن له‌م ڕووداوانه‌ی ئێران‌دا ده‌ستی هه‌بوووه بۆچوون نییه به‌ڵکوو له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و هه‌واڵ وتراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی کێشه و لاوازییه‌کانمان له‌بیر بکه‌ین. دوژمن وه‌کوو مێش به برینی کێشه و لاوازیمانهوه ده‌نیشێت هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت زامه‌کان تیمار بکه‌ین و ڕێگه مه‌ده‌ن په‌ترۆ ببه‌ستێت.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment