دوژمن وه‌کوو مێش به‌ زامه‌وه‌ ده‌نیشێت؛ زامه‌کان تیمار که‌ن

به‌شی ئێران/ کوردی- ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی قومدا هه‌ندێک ته‌وه‌ریان خسته‌ ڕوو که‌ یه‌ک له‌ گرینگترینیان بریتی بوو له‌ ڕاسپاردنیان بۆ به‌رپرسان و چالاکانی سیاسیی وڵات و جه‌ماوه‌ری ئێران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌و لێدوانه‌دا ڕایان‌گه‌یاند: ڕێپێوانی هاووڵاتییان دیارده‌یێکی ئاسایی نییه‌ و ئه‌و شه‌پۆله‌ فراوانه‌ی به‌شداری کردنی هاووڵاتییان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان له‌ هه‌موو جیهان بێ‌وێنه‌یه‌.

به‌ڕێزیان جه‌ختیان کرده‌وه‌: هه‌موو جووڵه‌ و پیلانه‌کانی دوژمن له‌م 40 ساڵه‌ی ڕابردوودا پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌م جاره‌شیان گه‌لی ئێران به‌ خۆڕاگری وه‌کوو به‌ربه‌ستێکی به‌هێز و نیشتیمانی به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌ ئه‌مریکا و به‌ریتانیایان سه‌لماند که‌ ناتوانن پیلانه‌کانتان جێبه‌جێ بکه‌ن.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیاندا گوتیشیان: ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌یێک له‌ هاووڵاتییان له‌ مافێک بێبه‌ش بکرێن و له‌ سووچێکه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایی پێک بهێنن بابه‌تێکی جیاوازه‌ له‌وه‌ی که‌ ژماره‌یێک ئه‌و گردبوونه‌وه‌ بقۆنه‌وه‌ و سووکایه‌تی به‌ قورئان و ئیسلام و ئاڵای ئێران بکه‌ن و مزگه‌وته‌کان بسووتێنن. دیاره‌ ئه‌و به‌شه‌ی هاووڵاتییان به‌هۆی کێشه‌ی سندۆقه‌کانه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌یان پێک هێناوه‌ و ناڕه‌زایییان ده‌ربڕیوه‌ ده‌بێت گوێبیستی داواکانیان بین و به‌ هانایانه‌وه‌ بچن.

ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادیان کرد: هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن حکوومه‌تی ئێران له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا ده‌ترسێت. ده‌بێت له‌ وه‌ڵامدا بڵێین نه‌خێر ئه‌گه‌ر ئێران له‌ ئه‌مریکا ترسی هه‌بووبا له‌ په‌نجاکاندا له‌ ئێران ده‌رمان‌نه‌ده‌کردن و ئێستاش له‌ نه‌وه‌ده‌کاندا له‌ هه‌موو ناوچه‌که‌ ده‌رتان ده‌که‌ین.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به‌رپرسانی وڵاتیشیان کرده‌ به‌رده‌نگ و گوتیان: ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێین دوژمن له‌م ڕووداوانه‌ی ئێراندا ده‌ستی هه‌بوووه‌ بۆچوون نییه‌ به‌ڵکوو له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و هه‌واڵ وتراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ و لاوازییه‌کانمان له‌بیر بکه‌ین. دوژمن وه‌کوو مێش به‌ برینی کێشه‌ و لاوازیمانه‌وه‌ ده‌نیشێت هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت زامه‌کان تیمار بکه‌ین و ڕێگه‌ مه‌ده‌ن په‌ترۆ ببه‌ستێت.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10321

Your Comment

You are replying to: .
captcha