زانا ڕۆستایی: به‌پێی یاسا ئه‌و حزبانه‌ی ھێزی چه‌کداریان ھه‌یه‌ نابێت به‌شداری ھه‌ڵبژاردن بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- زانا رۆستایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ، ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌پێی یاساکانی ھه‌ڵبژاردن ئه‌و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی باڵی سه‌ربازییان ھه‌یه‌ بۆیان نییه‌ به‌شداری ھه‌ڵبژاردن بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش پرۆژه‌ یاسایێکی داوه‌ به‌ په‌رله‌مانی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆستایی به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ من پڕۆژه‌ یاسایێکم پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی کوردستان کردوووه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ واژۆی له‌ سه‌ر کراوه‌، پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆکایه‌تی کراوه‌ به‌ مه‌ستی په‌شیمان کردنه‌وه‌ی ھێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی کوردستان."

ڕوونی کرده‌وه‌: پرۆژه‌یاساکه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی حزبه‌کان ھێزی چه‌کداریان ھه‌یه‌ و ھێزه‌ چه‌کداره‌کانی کوردستان به‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ به‌ڵێن‌نامه‌ پڕ بکه‌نه‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌ ھیچ لایه‌نێک نه‌بن ئه‌گه‌ر نا کاره‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

"ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساکه‌ ده‌نگی پێبدرێت ئێمه‌ ده‌بینه‌ خاوه‌ن ھێزێکی نیشتمانیی دوور له‌ کۆنتڕۆڵ کردنی حزبه‌کان، سه‌باره‌ت به‌ عێراق‌یش له‌ ھه‌فته‌ی ڕابردوودا گفتوگۆمان کرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وێ پێشنیارمان کرد که‌ ئه‌م مادده‌ قانوونیه‌ کاری پێ بکرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌ڵام ھیچ ھه‌وڵێکی جددی نییه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ھێزه‌ سه‌ربازییه‌کان چونکه‌ ھێزه‌ گه‌وره‌کانی کوردستان خاوه‌ن ھێزی چه‌کدارن.

له‌ ھه‌رێمی کوردستان تا ئێستا یه‌که‌کانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمه‌رگه‌ نه‌خراونه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ھێزی دیکه‌ش ھه‌ن که‌ ھێزی حزبن و له‌ ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تدا نین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10319

Your Comment

You are replying to: .
captcha