٩ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٦:٤٧
69 گوندی پارێزگای ئامەد میلیتاریزە دەکرێن

بەشی تورکیا- پارێزگاریی ئامەد لە 69 گوندی سەربە دوو شارۆچکەی ئەو پارێزگایە بە مەبەستی ڕێخۆش کردن بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا، قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ حکوومەتی تورکیا لە ٦٩ گوندی سەربە دوو شارۆچکەی لیجە و پاسووری ئامەد قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

حکوومەتی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هۆشداری داوە، کە لە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ 19ی بەفرانبارەوە بۆ ماوەیێیکی نادیار هەموو جۆرە هاتووچۆیێک لەو ٦٩ گوندەدا قەدەغە دەبێت.

ئەو میلیتاریزە بە مەبەستی ئەنجامی ئۆپەراسیۆن دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیێندراوە.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10304

Your Comment

You are replying to: .
captcha