به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که دابین کردنی ئازادیی په‌رستش بۆ هه‌موو که‌سێک که له هه‌ر ڕه‌گه‌ز و بیر و باوه‌ڕێک بێت، به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌ته.
ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداری کردنی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کڵێسا‌ی ده‌میر (سنت استفان) له ناوچه‌ی بالاتی ئه‌سته‌نبۆڵ که به ئاماده‌بوونی بۆیکۆ بۆریسۆف سه‌رۆک وه‌زیرانی بوڵغاریا به‌ڕێوه چوو، ده‌ڵێت: "له قۆناغێکی وه‌هادا کرانه‌وه‌یێکی له‌م چه‌شنه به په‌یامێکی زۆر گرنگ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینم. به‌م بۆنه‌وه پێمان وایه که یه‌کڕیزی له سه‌رووی هه‌موو شتێکه که له ڕاستیدا نیشانه‌ی بیرۆکه و ڕوانگه‌ی ئێمه له به‌رانبه‌ر تێکڕای باوهڕهکاندایه."
سه‌رۆک کۆماری تورکیا گوتیشی: "له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا له وڵاته‌که‌مان و وڵاتانی بالکان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقای باکوور، باشووری ئاسیا، ئاسیای ناوه‌ڕاست، ئاسیا و ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات، به پاڵپشتیی تورکیا زیاتر له 5 هه‌زار شوێنه‌وار نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه ئازادیی په‌رستش له کڵێسا‌ی ده‌میری ئیستانبوڵ و له مزگه‌وتی فیلیبه مورادییه له یه‌کتر جیا ناکه‌ینه‌وه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که دابین کردنی ئازادیی په‌رستش بۆ هه‌موو که‌سێک که له هه‌ر ڕه‌گه‌ز و بیر و باوه‌ڕێک بێت، به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌ته".
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگه‌یاند: "له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان له‌سه‌ر خاکی ئێستای بولگاریا ژماره‌یێکی زۆر شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ک مزگه‌وت، خان، گه‌رما و پرد و گڵکۆ بونیات نران. ده‌زانین که به‌رهه‌م و مزگه‌وته مێژوویییه‌کانی وه‌قفه‌کان له بولگاریا پێویستیان به نۆژه‌ن کردنه‌وه‌یه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له نموونه‌ی کڵێسا‌ی ده‌میر (پێکه‌وه ئه‌نجاممان دا)، ده‌کرێت بۆ پاراستنی میراتی کولتووری هاوبه‌شمان، به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ین".
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌م دواییه‌دا سیناگۆگی گه‌وره‌ی ئه‌دیرنه له وڵاتماندا، کڵێسا‌ی ئایا نیکۆلا له گۆکچه‌ئادا، کڵێسا‌ی کاسۆلیکی ئاشووری له ئیسکه‌نده‌رون، کڵێسا‌ی ئایا یۆرگی له ئهدیرنهکاپی که سه‌رجه‌میان ١٤ په‌رستگان نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه. کلێسای ده‌میر دوایین کاره و دوایین نموونه‌یه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment