بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامەکە لە زاری لێپرسراوێکی باڵای خۆرئاواییەوە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاوی کردۆتەوە، پێدەچێت واشنتۆن لە ماوەی داهاتوودا هەنگاوی بەرجەستە بنێت سەبارەت بە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فوڕات، کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتییەوە کۆنترۆڵ کراوە، کە دانپێدانانی دیپلۆماتی بەو ناوچەیەدا لە خۆ دەگرێت، پێوانەی ناوچەکە ٢٨ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خۆ دەگرێت و سێ بەرامبەر بە پانتاییی لوبنانە.
بە گوتەی ئەو لێپرسراوە خۆرئاواییە کە نەیویستوووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئیدارەی ئەمریکا بە نیازی دانپێدانانێکی ستراتیژیی نوێیە سەبارەت بە سووریا، ئاماژەی بەرجەستەی یەکەمی ئەو تێڕوانینە نوێیانەی ئەمریکا لەلایەن جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە دەست پێکرا کاتێک وتی "واشنتۆن دیپلۆماتی خۆی ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات، بۆ کارکردن شانبەشانی ڕاوێژکارە سەربازییەکان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوووە، واشنتۆن بەنیازی بەهێزکردنی ئەنجومەنە ناوخۆییەکانە، دوای وەدەرنانی داعش لەو ناوچانە و دەست پێکردنەوەی پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری و ڕاهێنان بە کارمەندانی دامودەزگا حکوومییەکان، ئەوە سەرباری دابین کردن و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە بنکەی سەربازییان تێدایە، تا دەگاتە دانپێدانانی دیپلۆماتی.
ئەوە لە کاتێکدایە هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پشتیوانی کراون لە شەڕی داعش لە سووریا، پێکهاتوون لە هاوپەیمانێتییێکی هێزە کوردی و عەرەبییەکان، لە ناویشیاندا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڕبڕەی پشتی ئەو هێزەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا توانییان کۆنترۆڵی شاری ڕەقە و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی رووباری فوڕات بکەنەوە لە دەستی داعش، دوای کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچانەش ئەنجومەنی ناوخۆیییان بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە پێکهێناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment