ژمارەیێک لە تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییەی ئێران ئازاد کران

بەشی ئێران- داواکاری گشتیی تاران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی 70 کەس لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییەی نێو ئێران ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی لە بیست و چوارەمین دانیشتنی جێگرەکانی دادگای تاراندا، لەو بارەیەوە وتی: ئەرکی دادوەرانە بە زووترین کات بڕیار لە سەر تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییە بدەن.

ناوبراو زیادی کرد: لە بارەی تاقمی یەکەمەوە پێڕاگەیشتنی خێرا لە دۆسیەکانیاندا کرا و تاوانبارانی سەرەکیی ئەو خۆپیشاندانە بەدواداچوونی زیاتریان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەستێنی دادگایی کردنیان بڕەخسێت.

جەعفەری گوتیشی: لە ماوەی 48 کاتژێری ڕابردوودا ژمارەی 70 کەس لە تۆمەتباران بە مەرجی کەفالەت ئازاد کراون.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد: پڕۆسەی ئازاد کردنی دیکەی تۆمەتبارانیش پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان و بە گوێرەی یاسا ئەنجام دەبێت و بکەرانی سەرەکیی توند و تیژییەکان بە توندی بەرپەرچ دەدرێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10229

Your Comment

You are replying to: .
captcha